بەهۆی داخستنی ئاسمانی پاكستان ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراق بەرناكەوێت
- کوردستان
- 10 ئایار

فڕۆکەیەکی بازرگانی لە ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەفڕێت
ئاڤا نیوز
بە هۆی داخستنی ئاسمانی پاكستان بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەكان، ڕێڕەوی فڕۆكەی نەفەرهەڵگری وڵاتان دەگۆڕێت و دەیان فڕۆكە لە یەك كاتدا بەسەر ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا دەڕۆن و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێریش دەڵێت، كاریگەریی بۆ سەر گەشتە ئاسمانییەكان نەبووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەهۆی شەڕی نێوان هیندستان و پاكستان كە چەند ڕۆژێكە بەرپا بووە، بەهۆی زنجیرەیەك هێرشی هیندستان بۆ سەر چەند بنكەیەكی ئاسمانیی وڵاتەكە، ئەمڕۆ پاكستان بۆ پاراستنی گیانی گەشتیاران و هاونیشتمانیانی، بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەكەی بە ڕووی گەشتی ئاسمانییەکان بۆ ماوەی 24 كاتژمێر، دا.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دۆخەكە هیچ كاریگەرییەكی بۆ سەر گەشتەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتان نەبووە و ئەمڕۆ سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە كاتی دیاركراوی خۆیان دەكرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی پاكستان ڕایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەكان تاوەكوو كاتژمێر 12:00ی سبەی یەكشەممە 10-5-2025 دەستپێناكاتەوە.
قووڵتر: بەپێی ماڵپەڕی فڵایت ڕادار، كە تایبەتە بە گەشتە ئاسمانییەكان، ئێستا دەیان فڕۆكەی نەفەرهەڵگر ڕێڕەوی خۆیان لە سنووری پاكستانەوە گۆڕیوە و بە ئاسمانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا تێپەڕدەبن و دەچنە ئەو وڵاتانەی كە مەبەستیانە و زۆرینەی فڕۆكەكانیش لە هیندستانەوە هەڵفڕیون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک؛ گەنجێک لەسەر جامانە و ئاڵای کوردستان دەستگیر دەکرێت






