ئاڤا نیوز
بڕیاری ڕاگواستنی هەرسێ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کەمپی زڕگوێزی سلێمانی بۆ کەمپی سورداشی دووکان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستیپێکرد .
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ هەرسێ لایەنی، کۆمەڵەی کۆمەنیست و شۆڕشگێر و زەحمەتکێشان بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە کەمپی زڕگوێز بە شەقامی 100 مەتری سلێمانیەوە بە چاودێری هێزێکی ئەمنی ئاسایش گواسترانەوە بۆ کەمپی سورداش لە قەزای دووکان، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان عێراق وئێران. ئەمە سێیەم کاروانی ڕاگواستنی زۆرەملێیە و ئێستا هێزێکی ئاسایش لە بارەگا چۆڵکراوەکانی ئەو حیزبانە جێگیر کراون.
لێدوانی فەرمی: ئیدریس کۆماسی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی ئێران بە چۆمان مەحموود پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ ئەوەی ئاڵۆزی و پشێوی لە ناوچەکە دروست نەبێت، ناچار کراوین بارەگاکان چۆل بکەین. ئەو ئۆردوگایەی بۆمان دیاریکراوە بەگوێرەی خواستی ئێمە نییە، بۆیە داوامان کردووە هەر کۆمەڵەیەک لە سورداش بارەگاو کەمپی خۆی بۆ دروست بکرێت.هەریەکە لە کۆمەڵەکان بەجیا لە کۆبونەوەداین لەداهاتوودا هەڵوێستی خۆمان دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی ئاسایشی هەرێم کرد، بە ئاڤای وت: گواستنەوەی ئەم حیزبانە لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان عێراق و ئێراندایە هاوکات سەرجەم بارەگاکان چۆل دەکرێن پێشتریش ئاگادار کراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بارەگای کۆمەڵەکان زیاتر لە 30 ساڵە لە زڕگوێز نیشتەجێن ئەمە لەکاتێکدایە چەند جارێک ئەو بارەگایانە لە لایەن ئێرانەوە بە درۆن بۆردومان کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





