حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان دەیانەوێت بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن بکەن
- کوردستان
- 10 ئایار
(گرافیكی ئاڤا نیوز)
ئاڤا نیوز
حەوت لایەنی سیاسیی دەرەوەی پارتی و یەکێتی، قسە لەسەر پلان و پرۆژەیەک دەکەن بۆ ئەوەی بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەن کە بڕیارە مانگی یازدەی ئەمساڵ بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی حەوت حیزبەکەی دەرەوەی پارتی و یەکێتی کە پێکدێن لە (یەکگرتوو، نەوەی نوێ، کۆمەڵ، بەرەی گەل، ڕەوتی هەڵوێست، گۆڕان و بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی). کۆبوونەوەکە بە مەبەستی بڕیاردان بوو لە بارەی دروستکردنی هاوپەیمانێتییەک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەوەی تا ئێستا لەسەری کۆکن دەیانەوێ بەگوێرەی ڕێژەی دەنگی لایەنەکان لە پارێزگاکان سەرۆک لیستەکان دابەش بکەن.
لێدوانی فەرمی: بێستوون حەمە ساڵح، بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری بە ئاڤای گوت، "کات لەبەرژەوەندی هیچ لایەکمان نییە، دەبێت لەزووترین ماوەدا یان هاوپەیمانێتی ڕابگەیێنین یان میکانیزمی دیکە بگرینەبەر، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی بیر و بۆچوونەکانمان لەیەکتر نزیکن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیا لە بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامی کوردستان کە هیچ کورسییەکی بەدەست نەهێنا، شەش حیزبەکەی دیکە لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، 32 کورسییان بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ماکرۆن کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ماکرۆن کۆتایی هات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو






