ئاگر لە باڵەخانەیەکی هەولێر کەوتووەتەوە و چەند کەسێک گەیێنراونەتە نەخۆشخانە
- کوردستان
- 10 ئایار

دیمەنی دووکەڵی ئاگرەکە
ئاڤا نیوز
باڵەخانەی کاڤاڵی تاوەر کە دەکەوێتە شەقامی 40 مەتری لە دیوی ژوورەوە گڕی گرتووە، تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنتڕۆلکردنین و بەگوتەی شایەتحاڵێک چەند کەسێک بە سووکی سووتاون.
چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا نهۆمی 28ـی باڵەخانەی کاڤاڵی تاوەر گڕی گرت کە باڵەخانەیەکی تەواو نەکراوە و کارەکانی ماون، تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونەتە ژوورەوە و دۆکەڵێکی زۆر هەیە لە بەشی ژوورەوە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "تیمەکانی شارستانی لە شوێنی ڕووداوەکەن و ئاگرەکە کۆنتڕۆل کراوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە و زیانەکان نەزانراون."
زانیاریی زیاتر: چەند شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە بە عوبەید بەشار، پەیامنێری ئاڤایان گوت، چەند کرێکارێک بە لایتی مۆبایل داوای هاوکارییان دەکرد لە نێو باڵەخانەکە، هەندێکیان سووتاون و بە ئەمبوڵانس گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ






