
دیمەنی بەنزینخانەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی زۆری ژمارەی سەرپێچی بەنزینخانەکان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بڕیاریداوە سزاکان قوورستر بکرێن، لەمەودوا بەنزینخانەی سەرپێچیکار سێ مانگ دادەخرێت و سەرووی پێنج ملیۆن دینار سزای دارایی دەدرێت، لەپێش بەنزینخانەکەشی بە لافیتە دەنووسرێت 'بەهۆی سەرپێچی و خراپی کوالێتی بەنزینەکەی داخراوە'.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکی شەشی ئەمساڵەوە هەر بەنزینخانەیەک لەماوەی ساڵێکدا سێ جار سەرپێچی بکات، سێ مانگ دادەخرێت، چڕی بەنزینەکەش ئۆکتانی لە 89 کەمتر بێت، میسانۆل و ئیسانۆلی بەڕێژەی پێویست نەبێت، پەستانی بەنزینەکە و سیلفەرەکەی بەگوێرەی ستاندارد نەبێت سزای داراییش دەدرێت.
شێوازی جێبەجێکردن: بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەگەر بەنزینخانەیەک یەکەم جار سەرپێچی بکات، نزیکەی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت، دوو جاری دیکە سەرپێچی بکات سێ مانگ دادەخرێت، شەش بۆ حەوت ملیۆن دینار سزا دەدرێت و لافیتەشی بۆ هەڵدەواسرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو بەنزینخانانەی کە سەرپێچی گەورە دەکەن، وەک دانانی کۆنتڕۆل لەکاتی سەردانی لیژنەکان فێڵ دەکەن و بەنزینی باش و خراپ ئاڵوگۆڕ دەکەن، فایلەکانیان ڕەوانەی داواکاری گشتیی دەکرێت، بۆ ئەوەی تاهەتایە دابخرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






