لە سلێمانی بەندکراوێک هاوشێوەی فیلمەکانی هۆڵیوود زیندانییەکان بێزار دەکات
- کوردستان
- 11 ئایار

زیندانیی چاکسازی گەورانی سلێمانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی زیندانییەک کە بەتۆمەتی تیرۆر گیراوە، کراوەتە چاودێر لە قاوشەیەک، بەڵام "هاوشێوەی مافیا هەڵسوکەوت دەکات" و تەواوی زیندانییەکانی بێزار کردووە، تەنانەت سەرانەیان لێ وەردەگرێت. کارگێڕیی زیندانەکە دەڵێن بەدواداچوون دەکەن، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش پێشتر بڕیاری لادانیان داوە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک لە بەندکراوانی چاکسازی گەورانی سلێمانی هەزار و 700 بەندکراوی تێدایە، پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە، وەک خۆیان دەڵێن بەندکراوێک بە ناوی 'یوسف جەدوح' کە بەتۆمەتی تەقینەوەکەی ساڵی 2008ـی پێش هۆتێل پاڵاسی سلێمانی دەستگیرکراوە و لەلایەن دادگا بە حوکمی هەتاهەتایی سزادراوە، نزیکەی دوو ساڵە کراوەتە چاودێر لە یەکێک لە قاوشەکان.
ئێستا یوسف جەدوح لێیان بووەتە "دێوەزمە"، هەڵسوکەتی لەگەڵیان زۆر خراپە، تەنانەت کاتێک داواکارییەک بەرز دەکەنەوە، بۆنموونە دەیانەوێت جلوبەرگیان لە دەرەوە بۆ بێت، ناوبراو سەرانەیان لێ وەردەگرێت، بڕی پارەکەش بە ئارەزووی خۆی و قەبارەی داواکارییەکە دیاری دەکات لە 50 هەزارەوە بۆ 300 هەزار دینار.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە چاکسازی گەورانی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەو بەندکراوانە ئەگەر دەتوانن بە بەڵگە بیسەلمێنن کە یوسف پارەی لێ وەرگرتوون، ئەوا لیژنەی لەسەر پێکدەهێنن و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن، سبەی دووشەممەش بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە دەکەن".
بەوتەی سەرچاوەکەی چاکسازی گەورانی سلێمانی، ساڵ و نیوێکە یوسف جەدوح کراوە بە چاودێر، دەبوو ئەو بەندکراوانە لای ئەوان سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن، نەک خۆیان بێدەنگ بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان کە سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە دەکەین، پێشتر چاکسازیی گەورانی سلێمانی ئاگادارکرابوونەوە کە یوسف جەدوح لە چاودێری نەهێڵن، واتا ئێستا چاودێر نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






