فایلی خەڵک؛ بەشێک لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- بزنس
- 11 ئایار
ئاڤا نیوز
بەشێک لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، بەهۆی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، هەشت مانگە مووچەی شەهیدانەیان وەرنەگرتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش کە ژمارەیان 146 شەهیدە بەهۆی نەگواستنەوەی دۆسیەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆوە بۆ وەزارەتی شەهیدان، ماوەی هەشت مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان بە ئاڤای وت: دۆسیەی ئەو شەهیدانە سەر بە بەرگری و فریاکەوتنن، لە وەزارەتی شەهیدان کاری لەسەر کراوە و داوا کراوە دۆسیەکانیان لە وەزارەتی ناوخۆوە بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی شەهیدان و هێشتا ڕێکارەکانی تەواو نەکراوە، بەو هۆیەوە لە مانگی نۆی ساڵی پارەوە مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە.
زانیاریی زیاتر: بە نووسراوی ژمارە 2795 لە ڕێکەوتی 2025-02-24، ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی ناردووە بۆ وەزارەتی دارایی، ڕۆژێک دواتر وەزیری دارایی نووسراوی ناردووە بۆ بەڕێوەبەری ژمێرکاری وەزارەت، لەو کاتەوە ئەوە دوو مانگ زیاترە لە بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری نووسراوەکە نەهاتووەتەوە. ئاڤا هەوڵیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی قسە بکات، بەڵام وەڵامی پەیوەندییان نەدایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هۆشداری لە بەکارهێنانی ڕێگاکانی دەرەوەی شار دەدات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: زێلینسکی پێشنیازی پلانی ئاشتی نەخوێندووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا ناڕازییە لە بڕیارێکی هەسەدە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر له هەولێر داوای ATM دەکەن
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
وەزارەتی دارایی بەشێکی خەرجی فەرمانگەکانی ڕاگرت
- بزنس
- 7 کانوونی یەکەم
دارایی عێراق: هەموو شایستە داراییەکانی مووچەخۆران پارێزراون






