
هاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانی ئەمریکا و جەیمسۆن گریر باڵیۆزی بازرگانی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆک وەزیرانی چین، هی لیفینگ، ڕۆژی یەکشەممە جارێکی دیکە لەگەڵ سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و جەیمیسۆن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمریکا کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: دوای سەپاندنی گومرگی زیادە بە ڕێژەی زیاتر لە 100% لەلایەن ئەمریکا و چین لەسەر کاڵاکانی یەکتر، ئەو دوو وڵاتە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان یەکەم کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە سوویسرا شاندی ئەمریکا لەگەڵ شاندی چین کۆبوونەوەیەکی باشیان ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکە زۆر شت باسیان لێوەکراوە، زۆر لێی ڕازی بووین. دانوستانەکەمان لەگەڵ چین زۆر هاوڕێیانە و بوونیادنەر بووە، ئەم گفتوگۆیانە سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.
٠ هاوارد لوتنیک، وەزیری بازرگانی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەمریکا گەشبینە سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ چین بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییە بازرگانییەکان کە بەهۆی سەپاندنی گومرگ لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دروستبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمریکا و چینی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیێنراوەکەی کۆشکی سپی، سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێشکەوتنی بەرچاوییان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ چین بەدەستهێناوە و گفتوگۆکانمان بەرهەمدار بووە.
جەیمسۆن گریر باڵیۆزی بازرگانی ئەمریکاش دەڵێت، دڵنیاین ئەو گرێبەستەی لەگەڵ هاوبەشە چینییەکانمان کردمان یارمەتیدەرمان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی چینی، بڵاویکردووەتەوە دانوستانەکانی بازرگانی نێوان پەکین و واشنتن لە جنێف هەنگاوێکی گرنگە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو جەنگە بازرگانییەی لە نێوان پەکین و واشنتن بەهۆی سەپاندنی گومرگی زیادەوە هاتووەتە ئاراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا قەدەغەی گەشتی وڵاتان فراوانتر دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مێرمنداڵێک تراكتۆرێكی وەرگەڕاند و گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: ڕووسیا لە هەناردەی نەوت بۆ هیندستان بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دۆخی دوای هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەكەن






