
دیمەنی دابەزینی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە فڕۆکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، لە چوارەم خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دانوستانەکانمان جدیتر و ڕاشکاوانەتر بوون، پیاتاندنی یۆرانیۆم و هەڵگرتنی سزاکان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، گەڕی چوارەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕیوەچوو. عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتیی شاندی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکایەتیی شاندی ئەمریکای کرد.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دانوستانەکانی ئەم جارە لەگەڵ ئەمریکا سەخت و راشکاو بوو، زیاتر پرسی ناکۆکی نێوان هەردوو وڵات باس کران و وردەکارییەکانمان خستە سەر مێزی گفتوگۆ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی گفتوگۆکان سوودبەخش بوون.
لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆم، عێراقچی ئەوەی ئاشکرا کرد، ئێران سوورە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم، ناتوانین سازشی لەسەر بکەین تەنیا دەتوانین بۆ ماوەیەک سنوورداری بکەین لە ڕووی و قەبارە و ئاست و بڕەکەی.
زانیاریی زیاتر: دوای دانوستانەکانی دوێنێ هەردوو لا بڕیاریاندا، دانوستانەکانیان بەردەوام بن، بەڵام کات و شوێنی گەڕی داهاتوو تا ئێستا دیاری نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






