
سەرکردەی وڵاتانی پۆڵەندا، بەریتانیا، فەرەنساو ئەڵمانیا لەگەڵ زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە ئەگەری قبووڵنەکردنی ئاگربەستی 30 ڕۆژە لەگەڵ ئۆکراینا کە بڕیارە ئەمڕۆ دەستپێبکات، وڵاتانی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: سەرکردەکانی چوار وڵاتی ئەوروپا، فەرەنسا، بەریتانیا، پۆڵەندا و ئەڵمانیا، ڕۆژی شەممە لە کیێڤ کۆبوونەوە و داوای ئاگربەستی بێ مەرجیان کرد لەنێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیاش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پێشنیازەکەی ڕەتکردوە، لەبەرامبەردا ئامادەیی بۆ دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆکراینا دەربڕی، ئەمەشی بە هەنگاوێک بەرەو ئاگربەست وەسف کرد.
هەنگاوی داهاتوو: وڵاتانی ئەوروپا لە ئەگەری پابەند نەبوونی ڕووسیا بە ئاگربەستی 30 ڕۆژە، جەختیان لە سەپاندی سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەدا کردەوە. ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرایناش شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند، پێشنیازی ئاگربەست هێشتا لەسەر مێزە و چاوەڕێی وەڵامی مۆسکۆ دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2019ـەوە پووتین و زێلێنسکی کۆنەبوونەتەوە، لە ماوەکانی ڕابردووشدا سەرۆکی ڕووسیا پێشنیازی بۆ سەرۆکی ئۆکراینا کرد ڕاستەوخۆ دانووستان بکەن، کۆبوونەوەکەش لە تورکیا بێت، دوای ڕەزامەندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، داواکەی پووتین قەبووڵ کرا و زێلێنسکی ئامادەیی بۆ کۆبوونەوەکە دەربڕی، ئەگەر بۆچونی هیچ کامێکیان نەگۆڕێت، بڕیارە 15ـی ئەم مانگە لە ئیستەنبووڵ کۆببنەوە.
باکگراوند: نزیکە سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش ئاگربەستێکی ماوەدرێژ لەنێوانیاندا نەهاتووەتە ئاراوە. پێشتر پووتین ئاگربەستێکی کاتی ڕاگەیاند لە ڕۆژانی 8 تا 10ـی ئەم مانگە، لەو ماوەیەشدا هیچ هێرشێک لەلایەن ڕووسیاوە نەکرا، لەبەرامبەردا ئۆکراینا ڕەخنەی لە ئاگربەستەکە گرت و ڕایگەیاند، بۆچی پابەندی ئاگربەستی 30 ڕۆژە نابێت و ئەم جەنگە ڕابگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






