
ژمارەیەک فەرمانبەری بانکی ڕافیدەین (وێنەی سۆشیاڵ میدیا)
ئاڤا نیوز
چوار کارمەندی بانکێکی حکومی لە پارێزگای دیالە زیاتر لە دوو ملیار دیناریان بەشێوەیەکی نایاسایی بردووە، دواتر دەستگیرکراون.
وێنە گەورەکە: گەندەڵی لە دوای ساڵی 2003ـەوە لە عێراق لە هەموو دامەزراوەکانی حکومەت بووەتە دیاردە، دەستەی دەستپاکیش ماوە ماوە دۆسییە گومانلێکراوەکان هەڵدەداتەوە، دواتریش دۆسییەکان ئاراستەی دادگا دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: چوار لە کاشێر و کارمەندانی هەژمارتن لە لقی بەعقووبەی بانکی ڕافیدەین بەشێوەیەکی نایاسایی بڕی دوو ملیار و 221 ملیۆن و 368 هەزار و 55 دیناریان لە هەژماری دیوانی پارێزگاکە خەرج کردووە و لە ڕێگەی فەرمانبەرانی ژمێریاری بڕە پارەکە بردراوە.
بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی دەستەی دەستپاکی، ئەو بڕە پارەیە بەپێی 25 چەک خەرجکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی نیسانی ساڵی 2024، پێنج ژمێریار لە دیوانی پارێزگای دیالە دەستگیرکران کە زیاتر لە ملیارێک و 600 ملیۆن دیناریان لە هەژماری پارێزگاکە لە بانکی ڕافیدەین بردبوو، هەروەها دەستبەسەر زیاتر لە 600 ملیۆن دینار و زەڕەنگەری زێڕ و بەڵگەنامە و چەکی خانووبەرەدا گیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






