لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای دەکات، بەگوێرەى یاسای بودجە سێ ساڵییەکەی عێراق 2023 و 2024 و 2025 ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزرێنراون. هەرێمی کوردستان لەم دامەزراندنە بێبەش کراوە.
لێدوانی فەرمی: تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: فەرمانگەى بودجە لە وەزارەتی دارایی بڕیاری دامەزراندنى 921 هەزار و 665 کەسى جێبەجێکردووە وەک دامەزراندنى نوێ کە لە یاساى بودجەى گشتى بۆ ساڵى 2023، 2024، 2025 هاتووە.
- گرێبەستى 396 هەزار و 521ـى وانەبێژ و کارمەندانى کارگێڕیى وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتەکانى دیکەی کردووەتە هەمیشەیی.
- گەڕاندنەوە و دووبارە دامەزراندنى شەش هەزار و 910 کەس لە دورخراوانی سیاسى.
- دامەزراندنی 103 هەزار و 818 کەس لە چوارچێوەى یاساى پاڵپشتى خێراى ئاسایشى خۆراک و گەشەپێدان.
- دامەزراندنى 74 هەزار و 728 کەسى دیکە لە یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان.
گرێبەستی نوێ لەگەڵ 84 هەزار 827 کەس کراوە بەپێی بڕگەی 67 دووەم لەیاسای بودجەدا.
- دابەشکردنی 150 هەزار پلەی وەزیفی لەنێوان پارێزگاکان بەپێی رێژەی دانیشتووانەکانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسای بودجە و ڕێککەوتنی سیاسی، دەبوایە لەم ڕێژەیەدا لایەنی کەم 120 هەزار کەس لە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە لیستەکانی دامەزراندن بوایە، بەڵام ئەم کارە بەهیچ شێوەیەک نەکراوە، دامەزراندنی هاووڵاتیانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش تەنیا بەشێکی گرتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





