بەریتانیا و فەرەنسا لەڕێگەی ئاڤاوە هەڵوێستی خۆیان لەبارەی چەکدانانی پەکەکە ئاشکرا دەکەن
- کوردستان
- 13 ئایار

گرافیک؛ پەیڕەو سەڵاح - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەریەک لە بەریتانیا و فەرەنسا پێشوازی لە ڕاگەیێنراوی کۆنگرەی پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشداندنەوە دەکەن و بە "هەنگاوێکی گرنگی دەزانن."
وێنە گەورەکە: بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بە قۆناغێکی نوێ و گرنگ دادەنرێت بۆ کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا، نەمانی شەڕ و سەرکەوتووبوونی پرۆسەی ئاشتی دەبێتە هۆی سەقامگیری بۆ هەرچوار پارچەی کوردستان و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆیە زۆربەی وڵاتانی جیهان پێشوازی و پشتیوانی لێ دەکەن و بە دەرفەتێکی مێژوویی دەبینن.
لێدوانی فەرمی: باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیاری پەکەکە بۆ داماڵینی چەک و خۆهەڵوەشاندنەوە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاشتی و ئاسایش بۆ خەڵکی تورکیا و ناوچەکە هەمووی. باڵیۆخانەکە دەڵێت، بەردەوام لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پێشهاتانە دەکەن کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن. جەختیش دەکاتەوە پابەندە بە پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانەی ململانێکان کەم دەکەنەوە و سەقامگیری بەرەوپێش دەبەن.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە حکومەتی فەڕەنسا بە ئاڤای گوت، وڵاتەکەی پێشوازی لە بڕیارەکانی پەکەکە دەکات، کە یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانی ئەوروپادایە.
فەرەنسا هیوادارە "خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە کاریگەر بێت و جێبەجێ بکرێت، ببێتە هۆی پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر لەسەر بنەمای دیموکراسی و سەروەریی یاسا". لە دیدی فەرەنسییەکان چەکدانانی پەکەکە "لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەداتەوە و بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە کۆتایی بە شەڕ و تووندوتیژی دێت".
باکگراوند: دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27-2ی ئەمساڵ، بەراوری 5 بۆ 7ی ئەم مانگە پەکەکە 12ـیەمین کۆنگرەی خۆی بەست، ڕۆژی 12 مانگیش بڕیارەکانی کۆنگرەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، خۆیان هەڵدەوەشێننەوە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دەهێنن، ئەمەش کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی وڵاتان پێشوازی لەو بڕیارەدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
نۆ هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر دەکرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە
- تەندروستی
- 14 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر سێ کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی چاودێری بۆ ناوچە گەشتارییەکان دادەمەزرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
نۆ هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر دەکرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
پۆلیسی چاودێری بۆ ناوچە گەشتارییەکان دادەمەزرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
%70ی کارەکانی شەقامی جووتسایدی حاجی ئۆمەران تەواو بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆڵا سیروان تاڵەبانی: هەندێک پۆست ماوە لەگەڵ پارتی یەکلایی بکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ؛ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئامۆژگاری زێلێنسکی دەکات