
دیمەنێک لە شاری هەولێر لە کاتی خۆڵبارین، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تا یەکشەممەی داهاتوو ماوە ماوە باران دەبارێت و خۆڵبارینیش لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوام دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاوکات لەو ماوەیەدا ناوەناوە بارانبارین بە بڕی کەم لە ناوچە جیاوازەکان باریووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، ڕۆژانی پێنجشەممە، هەینی، شەممە و یەکشەممەی داهاتوو ئاسمان لەنێوان هەور و هەتاودا دەبێت، هاوکات لەو ماوەیەدا شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی کەشناسی، لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە، لەوانەش سبەی پێنجشەممە نزمترین پلەی گەرما لە دهۆک دەبێت کە 27پلەیە، پارێزگای بەسرەش بە تۆمارکردنی 44 پلە بەرزترین پلەی گەرمی تێدا تۆمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوە گرنگەکەی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران تەواو بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
- ژینگە
- 12 حوزەیران
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە