
کارەبای 24 کاتژمێری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
دوای پەسەندکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ کارەبای 24 کاتژمێری نرخی کارەبای ئاشکرا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نرخی کارەبای ماڵان بە پێنج ئاست دیاریکراوە، لە 72 دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 350 دینار و بەپێی بەکارهێنان نرخەکەی زیاتر بەرز دەبێتەوە، بۆ هاوبەشانی تریش وەکو پیشەسازی و بارزگانی و کشتووکاڵی نرخەکە جێگیرە.
زانیاریی زیاتر: بۆ سێ مانگی یەکەم حکومەت بە ڕێژەی جیاواز پاڵپشتی دارایی بۆ هاوبەشان دەکات، مانگی یەکەم 50%، مانگی دووەم 25% و مانگی سێیەم 15%.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخەکان بەشێوەیەک دانراون تاوەکو کارەبا کەمتر بەکاربهێنیت کەمتر پارەت بۆ دێتەوە، ئەمەش لەپێناو بەفیڕۆنەدانی کارەبا و کەمکردنەوەی بەکارهێنانیەتی.
نرخی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ماڵان بەمشێوەیە:
یەکەم: مانگانە 400 کیلۆوات بەکاربهێنیت: 28 هەزار و 800 دینارت بۆ دێتەوە.
دووەم: مانگانە 800 کیلۆوات بەکاربهێنیت: 72 هەزار دیارت بۆ دێتەوە.
سێیەم: هەزار و 200 کیلۆوات بەکاربهێنیت: 142 هەزار دینارت بۆ دێتەوە.
ڕوونکردنەوەی پێویست: بەپێی ئەو داتایانەی لە مانگەکانی ڕابردوودا بە نموونە وەرگیراون و لەلایەن تیمی پڕۆژەی ڕووناکییەوە بە ئاڤا دراون، زۆربەی ماڵان مانگانە 760 کیلۆوات بەکار دەهێنن، بەمپێیەش مانگانە 67 هەزار و 680 دیناریان بۆ دێتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: نرخەکان بەپێی ئاستەکان دیاری دەکرێن، بۆنموونە ماڵێک کە 760 کیلۆوات بەکار دەهێنێت، 400 کیلۆواتی یەکەمی بە 72 دینار لەسەر هەژمار دەکرێت کە دەکاتە 28 هەزار و 800 دینار، 360 کیلۆواتەکەی تری بە 108 دینار لەسەر هەژمار دەکرێت کە دەکاتە 38 هەزار و 880 دینار، هەردووکیشی پێکەوە کۆدەکرێنەوە و دەکاتە 67 هەزار و 680 دینار.
هاوبەشانی تر: بازرگانی، میری (فەرمانگەکانی حکومەت) پیشەسازیی گەورە، پیشەسازی بچووک و کشتوکاڵی، نرخەکانی ئەوان جێگیرە و بەپێی کیلۆوات ناگۆڕێت، بەمشێوەیەن:
یەکەم: بازرگانی: هەر کیلۆ واتێک بە 185 دینار.
ئەگەر شوێنێکی بازرگانی بۆنموونە نانەواخانەیەک یان دووکانێک مانگانە هەزار کیلۆوات خەرج بکات، مانگانە 185 هەزار دیناری بۆ دێتەوە.
دووەم: پیشەسازیی گەورە: 125 دینار.
ئەگەر کارگەیەکی پیشەسازیی گەورە، بۆنموونە کارگەیەکی شیش مانگانە 100 هەزار کیلۆوات بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێت مانگانە 12 ملیۆن و 500 هەزار دینار بدات.
سێیەم: کشتوکاڵی: 60 دینار.
ئەگەر کێڵگەیەکی کشتووکاڵی مانگانە 25 هەزار کیلۆوات کارەبا بەکاربهێنێت، دەبێت، مانگانە 600 هەزار دینار کارەبا بدات.
چوارەم: میری: 160 دینار.
ئەگەر فەرمانگەیەکی حکومەت مانگانە 2 هەزار کیلۆوات بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێت مانگانە 320 هەزار دینار بدات.
پێنجەم: پیشەسازی: 160 دینار.
ئەگەر کارگەیەکی پیشەسازیی بچووک بۆنموونە کارگەیەکی جپس مانگانە 40 هەزار کیلۆوات بەکاربهێنێت ئەوا دەبێت مانگانە 6 ملیۆن و 400 هەزار دینار بدات.
خاڵی ئەرێنی: لەمەودوا لەسەر ئەو بنەمایە پارە لە هاوبەشان وەردەگیرێت، تەنانەت ئەو گەڕەک و ناوچانەی تاوەکو ئێستا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری قەرەبوو دەکرێنەوە.
بۆ نموونە گەڕەکی ژیانی هەولێر کە 10 مانگە پڕۆژەی ڕووناکی پێگەیشتووە، کارەبای ڕابردووشیان بەپێی نرخە نوێیەکە بۆ هەژمار دەکرێ، لەم 10 مانگە چەند پارەی زیادەیان دابێت قەرەبوو دەکرێنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتان پێشوازی لە ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ غەززە دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ سەردانی ئیسرائیل دەکات