
پێشوازی محەممەد شیاع سوودانی، لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەمپی هۆل ڕادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی دیدارەکە ڕێڕەوی هەماهەنگی نێوان عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بارودۆخی ناوچەکە و دیارترین ئەو دۆسیانەی کە لە سی و چوارەمین لووتکەی عەرەبیدا کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەغدای پایتەخت میوانداری دەکات و لووتکە هاوشێوەکان تاوتوێ کران.
زانیاریی زیاتر: سوودانی ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی کرد و ئەو پرۆگرامانەی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت سەرپەرشتی دەکرێن و جەختی لەسەر پابەندبوونی عێراق بە بەردەوامی هەماهەنگی هاوبەش و پێویستی ناوچەکە بە پەرەپێدانی دیالۆگ کردەوە، بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ گەشەپێدانی بەردەوام.
لەلایەکی دیکەوە: ئەلحەسسان نامەیەکی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕادەستی سەرۆکوەزیران کرد و تێیدا ستایشی هەوڵە خێراکانی ئەم دواییەی عێراقی کرد بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆج و گرتووخانەکانی سووریا و گرنگی تەرخانکردنی سەرچاوەکان بۆ بەردەوامی پرۆسەی چاکسازی و سەرلەنوێ تێکەڵبوونەوەیان لەنێو کۆمەڵگا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، زیاتر لە 14 هەزار کەس لە ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو لە کەمپی هۆلەوە گواستراونەتەوە عێراق و پرۆسەکەش بەردەوامە.
باکگراوند: کەمپی هۆل دەکەوێتە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سووریا (خۆسەر) سەرپەرشتی دەکات، نزیکەی 43 هەزار چەکداری پێشوو و ژن و منداڵی ئەندامانی داعش لەو کەمپە کۆکراونەتەوە، 18 هەزاریان عێراقین، بەغداش جەخت لە گەڕانەوەی هەموویان دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارەی کۆکراوەی هەڵمەتەکەی ئاڤا نزیک دەبێتەوە لە دوو ملیار دینار






