سەرۆک بارزانی: کاتی ئەوە هاتووە بە زمانێکی زۆر ڕوون لەگەڵ بەغدا قسە بکەین
- کوردستان
- 15 ئایار
سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی گوتارێکدا لە كۆنگرەی یەكگرتنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابییان و یەكێتی لاوانی کوردستان، باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە بە زمانێکی زۆر ڕوون لەگەڵ بەغدا قسە بکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2025-05-15، کۆنگرەی یەکگرتنی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی کوردستان لە شاری هەولێر بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەکە ڕایگەیاند:
پێموانییە بەبێ گەڕانەوە بۆ دەستوور دۆخی عێراق سەقامگیر بێت.
٠ ئەو مامەڵەیەی بەغدا لەبارەی مووچە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات، ئیتر مایەی قبووڵ کردن نییە.
٠ دەستوور دەتوانێت دۆخی عێراق چارەسەر بكات.
٠ ئێمە پێمان خۆشە عێراق بگەڕێتەوە بۆ سەر بنەمای هاوبەشی و یەكسانی و ڕێككەوتن.
٠ ئەو مامەڵەیەی ئێستا لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكرێت فیدڕاڵی نییە.
٠ ئومێدەوارم هەموو لایەك بەخۆیاندا بچنەوە و بگەڕێینەوە بۆ دەستوور و سێ بنەماكە.
٠ لەمەودوا بەهیچ شێوەیەك ئەوەی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران دەكرێت قبوڵكراو نییە.
٠ دەبێت عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانیدانی خەڵكی كوردستان بكاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




