
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، 15-5-2025، دوای سێ ساڵ لە جەنگ و وێرانکاری بەردەوام، بڕیارە یەکەمین دانوستاندنی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ لە ئیستەنبووڵ بەڕێوەبچێت.
ئێستا چی ڕوودەدات: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گەیشتە تورکیا و بڕیارە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆببێتەوە و تاوتوێی هەنگاوەکانی دانوستاندنەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە دانوستاندنەکان لەگەڵ ڤلادیمێر زێلێنسکی بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ئۆکراینا کۆببنەوە، بەڵام کرێملن ڕایگەیاند، پووتین سەردانی تورکیا ناکات و بەشداریی دانوستاندنەکان ناکات.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند: "بە وردی چاودێریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەکەم، پێویستە ئەم جەنگە کۆتایی پێبهێنرێت، چونکە هەموو هەفتەیەک پێنج هەزار گەنج دەکوژرێن، ناکرێت ئەم وێرانکارییە بەردەوام بێت، دەبێت ئەم جەنگە بوەستێنرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





