ڕاوێژکارێکی سوودانی: بەستنی لووتکەی عەرەبی نیشانەی ئارامی و سەقامگیریی عێراقە
- هەواڵ
- 16 ئایار

هۆڵی بەڕێوەچوونی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
34ـەمین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت، ڕاوێژکارێکی سوودانی، لووتکەکە بە "دەستکەوتی گەورە" ناو دەبات و ئاماژەش بەوە دەکات؛ ئەوە نیشانەی دەستکەوتێکی گەورەیە.
وێنە گەورەکە: لووتکەی وڵاتانی عەرەبی ڕۆژی شەممە 2025-05-17، لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پادشا و سەرۆکی هەر 22 وڵاتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون، هاوکات چەندین سەرکردەی جیهانی میوانی لووتکەکەن.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد عەلائەددین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەستنی لووتکەیەکی وا گەورە خۆی لەخۆیدا سەرکەوتنە و دەستکەوتێکی گەورەیە، نیشانەی ئەوەیە کە بەغدا ئێستا ئارام و سەقامگیرە، نوێنەری 22 وڵاتی عەرەبی بەشدار دەبن و لەپاڵ ئەوانەشدا ئەنتۆنی گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پیدرۆ سانشێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا میوانی لووتکەکە دەبن، هاوکات 300 ڕۆژنامەنووس بەشدارن. ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عێراق و پەیامێکی کاریگەرە بۆ ناوخۆ و دەرەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە، بە سەرپەرشتیی د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەی ئامادەکاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی بۆ سی و چوارەمین لووتکەی عەرەبی بەڕێوەچوو، عێراق چەند دەستپێشخەرییەکی کرد و لە کۆبوونەوەکە پەسەند کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






