
وێنە: شەتەرستۆک
ئاڤا نیوز
بەهۆی تێکچوونی بەرنامە و سیستەمی خەو و خۆراک، زۆربەی کات لە مانگی ڕەمەزاندا دووچاری بەرزبوونەوەی کێش دەبین.
وێنە گەورەکە: هەبوونی جەستەیەکی تەندروست خەونێکە کە زۆر کەس ئارەزووی دەکەن، بەڵام بەدیهێنانی بە بوونی جۆرەها خواردن و خواردنەوە بەتامەکان لەسەر مێزی ڕەمەزانەکەمان ئاسان نییە، کەواتە چۆن خواردنە گونجاوەکان هەڵبژێرین بۆ پاراستنی تەندروستیمان:-
بڵاوکراوە فەرمی: پسپۆڕانی ماڵپەڕی "Gesundheit"ی ئەڵمانی کە تایبەتمەندە لە پێدانی ڕاوێژی پزیشکی، ئامۆژگاری ئەوە دەکەن کە دوور بکەوینەوە لە خواردنی هەندێک خۆراک و ڕێکخستنی ئەو خۆراکانەی کە بۆ نانی ئێوارەو و پارشێو دەیخۆین:-
1- ئەو خواردنانەی کە بۆ ژەمی پاشێو گونجاون، نانی گەنم و نانی قاوەیی، گەنمەشامی ، نیشاستە وەک برنج و بولگور و چپس، شیر و بەرهەمە شیرەمەنیەکان.
2- ئەو خواردنانەی کە بۆ نانی ئێوارە (ئیفتار)گونجاون:بەربانگ بە خواردنی خورما دەست پێدەکات، کە ئەو شەکرانە بۆ جەستە دابین دەکات کە لە ڕۆژدا لەدەستی دەدات، جۆرێک لە نیشاستە، وەک برنج، پەتاتە، گۆشتی سوور یان مریشک، ماسی، سەوزەی کوڵاو، خواردنەوە سارد و گەرمەکان، وەکو چا، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو شلەمەنیانەی کە لە ڕۆژدا لەدەستی دەدات.
ئەم ئامۆژگارییانە جێبەجێ بكە بۆ جەستەیەكی تەندروست:
1- ئاگاداری ئەو شتانە بن کە پێیان دەوترێت "چەوری کەم"و بە ڕێژەیەکی بەرزی شەکر پرۆسێس دەکرێن.
2- هاوسەنگکردنی ئەو شتانەی دەیخۆیت لەڕێگەی جوڵانەوە.
3- گۆڕینی سۆدە یان چای شیرین بە ئاو.
4- خواردنی ژەمە بچووکەکان.
5- زیاتر خواردنی سەوزەوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە چاوەڕوانی بڕیاری سودانییە
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕێگای گۆمەسپان - سماقووڵی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوای هاوسەرگیری دەکات
57 خولەک لەمەوپێش

کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجانی شارەزوو سەرقاڵی هەنار ڕنینن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش





