
ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، پاپا لیۆی چواردەم
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی دوو هەفتە لە هەڵبژاردنی پاپای ڤاتیکان، ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرکردەی بەشێک لە وڵاتان ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاپا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە، 18-5-2025، بڕیارە بە ئامادەبوونی چەندین سەرکردە و کەسایەتییەکانی جیهان و هەزاران پەیڕەوانی ئایینی کاتۆلیکی لە گۆڕەپانی سانت پیتەر لە ڤاتیکان ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی پاپا لیۆی چواردەم بەڕێوەبچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆبێرت فرانسیس پرێڤۆست، کە خۆی بە پاپا لیۆی چواردەم ناساند، یەکەم پاپای ئەمریکییە لە مێژووی کەنسیەی کاتۆلیکی.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە هەریەکە لە جەی دی ڤانس، جێگری ترەمپ و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، هەروەها فریدریش مێرز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرانسوا بایرۆ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا، جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا و ئورسولا ڤۆن دێر لایین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئامادەی ڕێوڕەسمی بن.
باکگراوند: دوای مردنی پاپا فرانسیس، ڕۆژی 8-5-2025، دوای کۆبوونەوەیەکی 24 کاتژمێری کاردیناڵەکانی جیهان لە کەنیسەی سیستین پاپای نوێی ڤاتیکان هەڵبژێردرا و بووە پاپای فەرمی ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





