ئاڤا ساختەکارییەکی کڕین فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێک ئاشکرا دەکات؛ فرۆشیاری یەکەم دەستگیر کراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
چەند کەسێک لەڕێگای پلانێکی داڕیژراو، ناو و ناسنامە و گرێبەستی کڕین و فرۆشتن و هەموو شتێکیان ساختە کردووە، دواتر بەشێوەیەکی فەرمی ئۆتۆمبێلێکیان کردووە بە ناوی خۆیانەوە. دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە چەند دەستێک دەکات ئینجا ئاشکرا دەبن، تەنانەت مامەڵەکەیان ئەوەندە داڕێژراو بووە، تابلۆکەیان لە هەولێرەوە گۆڕیوە بە سلێمانی، هەموو ئەمانەش بە فەرمی و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: خاوەن پێشانگایەکی ئۆتۆمبێڵ لە هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری 'دۆج چالێنجەر' بە دوو دەفتەر دۆلار دەفرۆشێت بە کەسێکی خەڵکی کفری. کڕیارەکە 110 وەرەقە دەدات بە خاوەنی پێشانگاکە و 90 وەرەقەی لا دەمێنێت بە قەرزی 15 ڕۆژ. دوای 15 رۆژەکە خاوەنی پێشانگاکە داوای پارە ماوەکە لە کڕیارەکە دەکات، ئەویش هەر جارە و بیانوویێکی هێناوەتەوە، تاوەکو گەیشتۆتە ئەوەی کە وتویەتی پارەکە نادەم.
چی ڕوویدا: خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بۆئەوەی دەست بەسەرداگرتن بخاتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، بەنیازی ئەوەی تا باقی پارەکە وەرنەگرێت نەگوازێتەوە سەر ناوی، بەڵام لەوێ پێی دەڵێن، ئەو ئۆتۆمبێلە گواستراوەتەوە و لەسەر ناوی تۆ نەماوە. خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە شۆک دەبێت و دەڵێت چۆن شتی وا دەبێت، ئیتر بۆی ڕووندەکەنەوە کە هەموو شتێک بە یاسایی کراوە و هیچ کێشەیەک لە گواستنەوەکە نییە، ئیتر بە ناچاری دەچێت سکاڵا تۆمار دەکات.
ڕۆژێک لە شوێنێکی پشکنینی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی 100 مەتری هەولێر ئۆتۆمبێلەکە دەبینێت و دەیناسێتەوە. دەبینێت ژمارەکەی کراوە بە سلێمانی! پەیوەندی بە پۆلیس دەکات و دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی سکاڵام لەسەر کرد دۆزیمەوە، پۆلیس دەچن و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگرن، ئیتر لێکۆڵینەوەکان دەستپێدەکات.
لە لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت ئەم ئۆتۆمبێلە چەند دەستێکی کردووە و هەموو مامەڵەکانیش بە فەرمی کراون. ئۆتۆمبێلەکە لە بنەڕەتدا بە ناوی کەسێک بووە بە ناوی (م. س. م)، ئەو کەسانەی کە کڕیویانە کارتێکی نیشتمانییان ساختە کردووە بە هەمان ناو، بەس وێنەکەیان گۆڕیوە بە وێنەی کەسێکی دیکە، دواتر چوونەتە دادنووسی سلێمانی، بریکارنامەی تایبەتیان بەو کارتی نیشتمانییە بۆ کەسێکی دیکە کردووەتەوە، بۆ ئەوەی مافی مامەڵەی بەم ئۆتۆمبێلەوە هەبێت، ئەم مامەڵەیە ڕۆژی 2024-09-30 کراوە.
لە هەمان ڕۆژدا لە هەولێر بەو بریکارنامەیە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کارە فەرمییەکانیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێلەکە دەستپێکردووە و کردوویانە بە ناوی برای کڕیاری ئۆتۆمبێلەکەوە.
دوای شەش ڕۆژ ئەم جارەیان لە دادنووسی کەرکووک بریکارنامەیەکی دیکە بۆ کەسێکی دیکە کراوەتەوە کە ئەمیش هەموو مافێکی مامەڵەی بەو ئۆتۆمبێلەوە هەیە، ئەویش ئۆتۆمبێلەکە دەفرۆشێت بە کەسێکی دیکە لە سلێمانی.
کڕیارەکەی سلێمانی پارەی خۆی دەدات و ئۆتۆمبێلەکە دەکات بەناوی خۆیەوە بە شێوەیەکی فەرمی و بێ کێشە، تەنانەت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەش لە هەولێرەوە دەگۆڕێت بە سلێمانی، بێ ئاگا لەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە ئەو هەموو دەستەی کردووە.
خاوەنی نوێی ئۆتۆمبێل دێتە هەولێر و لە شوێنی پشکنینی ئۆتۆمبێل، لە ناکاو پۆلیس خۆی و ئۆتۆمبێل و هەمووشتێک دەستەبەسەر دەکەن.
کڕیاری کۆتایی بە کەفالەت ئازاد دەکرێت، دەڵێت تکا دەکەم دادگا کەیسەکە یەکلا بکاتەوە و من تاوانم نییە.
لێدوانی فەرمی: نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ئاڤای گوت، لە مانگی یەکى ئەمساڵ سكاڵا تۆمارکراوە و کەیسەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، ئەو کەسەی کە یەکەم جار ئۆتۆمبێڵەکەی کریوە و ئەم کارەی کردووە، ئێستا دەستگیر کراوە و دراوەتە دادگا، هەموو ئەوانی دیکەش لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
زانیاریی زیاتر: وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، داوا لە هاوڵاتیان دەکات زۆر وردبن و بەباشی ئاگایان لە بەڵگەنامە فەرمییەکان بێت، دەشڵێت حاڵەتی دیکەی لەم شێوەیەش هەبووە بۆیە دەبێت خەڵک وشیار بێت .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کەیسی گەڕان بۆ تەرمی ئاڤێستا کەیسێکی دیکەش زیاد بوو
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆ بایدن تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و جۆرەکەی کوشندەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سێ بەنداوی تەواونەكراو لە سلێمانی دەستپێدەكەنەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕەزامەندی بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
17 ئایار
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
17 ئایار
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ کەیسی گەڕان بۆ تەرمی ئاڤێستا کەیسێکی دیکەش زیاد بوو
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سێ بەنداوی تەواونەكراو لە سلێمانی دەستپێدەكەنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كۆمیسیۆن: نزیكەی ملیۆنێك و 300 هەزار كەس كارتی دەنگدانیان نوێ كردووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ڕەزامەندی بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کاروانی حەجخوازان بەڕێگەی ئاسمانی بەڕێدەکەون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە سووریا ڕوویدا، کوژراو و بریندار هەن