
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە، دیدارەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا دەست پێدەکەن، گرنگترینیان مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە دەبێت و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگ سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند کەیسێکی سیاسیی ناوخۆیی و پرسی وزە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 2025-05-17، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندێکی یاوەری کە پێکدێن لە وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری کارەبا، وەزیری پێشمەرگە، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری دەرەوە، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتنە واشنتن.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا لە واشنتن گوتی، "ئەمڕۆ کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەست پێدەکەن، ژمارەیەک سیناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس دەبینێت، جگە لەوەش چاوی بە چەند وەبەرهێنەرێک دەکەوێت، ئەمەش هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی گەشەسەندنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت."
زانیاریی زیاتر: لە درێژەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چاوی بە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە و نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەوێت و بڕیارە بەشداریی کۆڕبەندی وزە بکات.
ئەمەش بزانە: پرسی پێکهێنانی کابینەی 10، هەروەها پرسی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکاری لۆجستی و دارایی ئەمریکا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






