ئاڤا نیوز
کۆتایی ئەم مانگە پڕۆسەی وردبینی لە فۆڕمی دابەشکردنی زەوی کۆتایی دێت و زیاتر لە 450 هەزار فەرمانبەر، پێشمەرگە و خانەنشین لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵێکە هەنگاوەکانی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆڕمی زیاتر لە 400 هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین کراوە بۆ سوودمەندبوون لە پڕۆسەکە و ڕەزامەندیشیان لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 9ـی ئاڤا گوتی، "زیاتر لە 50 هەزار فۆڕم ماون بۆ ئەوەی وردبینییان تەواو بێت و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێن، ئەو فۆڕمانە هی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینین، تا کۆتایی ئەم مانگە سەرجەمیان تەواو دەبێت."
ژمارەکان وادەڵێن: لە پڕۆسەی وەرگرتنی زەوی، زۆرترین فۆڕمی وەزارەتی ناوخۆ پەسەندکراون، بەراورد بە وەزارەتەکانی دیکە یەک لەسەر سێی ڕێژەکە پێکدەهێنن:
٠ وەزارەتی ناوخۆ: 100 هەزار فۆڕم
٠ وەزارەتی پێشمەرگە: 88 هەزار فۆڕم
٠ وەزارەتی پەروەردە: 80 هەزار فۆڕم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





