
نووسراوەکەی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆکاری ئەوەی بیروباوەڕ و چالاکییەکانیان هەڕەشەن بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نیشتیمانی، حکومەتی عێراق بڕیاریدا چالاکییەکانی ڕەوتی "مەدخەلی" قەدەغە دەکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق لە ئاستی سیاسیدا ئەم ڕەوتە وەک پڕۆژەیەکی دەرەکی دەبینێت بەتایبەت کە سعوودیە وەک پاڵپشتی مەدخەلییەکان دەردەکەوێت، بەوتەی بەرپرسانی عێراق لە ئاستی ناوخۆشدا پەیامی توندی ڕەوتەکە مەترسی دروستبوونی گروپی توندڕەو و شێواندنی سیمای تەقلیدی مەزهەبی سوننی لێدەکرێت.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێک کە ڕۆژی 27ـی نیسان بە واژۆی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەرکراوە و ئاڕاستەی پارێزگای بەغدا کراوە، تێیدا هاتووە، ڕێکاری یاسایی و بەرنامەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی ئەنجام بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جوڵانەوە توندڕەوەکان کە هەڕەشەن بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی بەتایبەت ڕەوتی مەدخەلی، کە لە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا وەک ڕەوتێکی زۆر مەترسیدار بۆسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نیشتیمانی لە قەڵەم دەدرێن.
ئەو مانایەی دەگەیێنێت: بڕیارەکە ئاڕاستەی پارێزگای بەغدا کراوە و لە گەڵاڵەکردنیدا پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین و نەینەواش بەشداربوون، ئەوەش مانای وایە بڕیارەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوازی تایبەت بە خۆی مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەوتی مەدخەلییەکان وەک ڕەوتێکی سەر بە سەلەفییەکان لە جیهانی ئیسلامیدا پێناسە دەکرێن، بەڵام سەلەفییەکان خۆیان ڕەتی دەکەنەوە مەدخەلی بن، مەدخەلییەکان خۆیان بە شوێنكەوتەی راستەقینەی ئیسلام دەزانن و هەموو بیروباوەڕەکانی دیکە دەخەنەوە دەرەوەی بازنەی موسڵمانی ڕاستەقینە، ڕەتكردنەوەی دروستكردنی حیزبی سیاسیی و دژایەتی حیزبە ئیسلامییەكان بنەمایەكی کاری مەدخەلییەکانە، بـەلای ئەوان دروستكردنی حیزبی ئیسلامی لەژێـر هەر ناوێكدابێت پێچەوانـەی ئایینی ئیسلامە و بە ئەرکی خۆیانی دەزانن دژایەتی بکەن.
نووسراوەکەی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






