
بەڕێکەوتنی حەجخوازانی سلێمانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە كە لە هەمان كاتدا سەرۆكی شاندی حاجییانی هەرێمی كوردستانە تایبەت بۆ ئاڤا، دەنگۆی مردنی حەجخوازێکی هەرێمی كوردستان ڕەت دەكاتەوە و دووپاتی دەكاتەوە سەرجەمیان سەلامەتن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای بەڕێكەوتنی حەجخوازانی هەرێمی كوردستان بەهەردوو ڕێگەی وشكانی و ئاسمانی بەرەو سعوودیە بەمەبەستی بەجێگەیاندین فەریزەی حەج، لە چەند پەیج و دەزگایێكی میدیایی دەنگۆی گیان لەدەستدانی حەجخوازێکی كورد لە سعوودیە بڵاوكرایەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز نەقشبەندی، سەرۆکی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، هیچ حەجخوازێکی فەرمیی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست نەداوە و دڵنیاییشی دا لەوەی هەر كاروانێكی حەجخوازان، تیمی پزیشكی تایبەتی لەگەڵدایە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان زیاتر گوتی، میدیاکان نەکەونە ژێر کاریگەریی هەواڵی ساختە. سەرچاوەی زانیاریی دەربارەی حەجخوازان، تەنیا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، كاروانی حاجییانی كوردستان ئێستا لە شارەكانی مەككە و مەدینەن و سەرجەمیان سەلامەتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
حاجیاوە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
30 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 خولەک لەمەوپێش
حاجیاوە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەکەوێتە ناو بۆشاییەکی دەستوورییەوە
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پێداچوونەوە بۆ دۆسییەی ئێپستین دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت






