
د.عەبدوللەتیف ئەحمەد، ڕێبەری ڕەوتی سەلەفییەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی نووسراوێکی بۆ سەرجەم پارێزگا سووننە نشینەکان ناردووە لەبارەی هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە چالاکی سەلەفییە مەدخەلییەکان و قەدەغەکردنی چالاکییەکانیان، د.عەبدوللەتیف سەلەفی ڕوونکردنەوەیەک لە ڕێگەی ئاڤاوە بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق بڕیاریداوە سەرجەم چالاکییەکانی سەلەفییە مەدخەلییەکان لە عێراق قەدەغە بکات و هەڵمەتێکیشی دەستپێکردووە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لەوبارەیەوە، چونکە بەمەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی ناوزەندی کردوون.
لێدوانی فەرمی: د.عەبدوللەتیف ئەحمەد، ڕێبەری ڕەوتی سەلەفییەکانی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی حکومەتی عێراقەوە وەڵامی چەند پرسیارێکی ئاڤای داوەتەوە دەڵیت؛ من مەدخەلی نیم و ڕەخنەی زۆریشم لێیان هەیە، چونکە لە هەندێک بواردا لە سەلەفییەتی ڕاستەقینە لایانداوە.
- وتراوە کە بزووتنەوەیەکی تووندڕەون و هەڕەشەن لەسەر سەلامەتی کۆمەڵگە و ئاسایشی نەتەوەیی، بەڵام ئەو تۆمەتە ڕاست نییە، ئەوان لەگەڵ ئەمەن و ئاسایشی وڵاتدان و دژی بیری تووندڕەوی و ئاژاوەگێڕین.
- پێویست بوو حکومەتی عێراق پشتیوانیان بکات، نەک دژایەتی، چونکە مەدخەلییەکان گوێڕایەڵی بڕیارەکانی کاربەدەستانی وڵاتن لە چاکەدا و نەیان وتووە کە دژایەتیی دەکەین.
- مەدخەلییەکان تێکەڵ بەکاری سیاسی نین و حیزبایەتی ناکەن، کەواتە بێ کێشەن و سەرچاوەی ئاژاوە و ئاشووب نین.
-ڕاستە کە هاوبیری سوننەکانی وڵاتانی کەنداون، بەڵام ئەوە ڕاست نییە کە سەر بەڕێکخستنی وڵاتانی دیکە بن، نەئەوەشە کە هاوکاری ماددی لە وڵاتانی دیکەوە وەربگرن.
- حکومەت پیشوازی لە داواکارییەک کردووە، بۆ ئەوەی لە گشت ناوچە سونییەکان لەجیاتی بڵاوبوونەوەی سەلەفییەکان سۆفییەکان شوێنیان بگرنەوە.
- گومان دەکرێت عێراق ترسی لەوە هەبێت، کە ئەزموونی سووریا لە عێراق دووبارە بێتەوە، هەرچەندە هیچ لێکچوونێک لەنێوانیاندا نییە، بەڵام دەیانەوێت پێشوەختە ڕێگری لەوە بکەن.
- بابەتی هەڵبژاردنی عێراقیش لە ئارادایە، دەترسن ئەو کەسانەی سەلەفییەکان دەنگیان پێدەدەن دەنگێکی زۆر بهێنن، بۆیە دەیانەوێت لاوازی بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێبەری ڕەوتی سەلەفییەکان لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەوە دەڵێت، پێویستە عێراق بە بڕیارەکەدا بچێتەوە و دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ ڕاجیاوازەکان بکات، لە ڕێگەی گفتوگۆ و زمانی زانستییەوە بابەتەکە چارەسەر بکرێت، نەک زمانی هەڕەشە و سەرکوتکردن.
- حیزبە ئیسلامییەکان بە سەلەفییەکان دەڵێن، مەدخەلین و تۆمەتی ئەوە دەدەنە پاڵیان، گوایە لەگەڵ حکومەت و دەسەڵاتدان، لەلایەکی دیکەشەوە حکومەت بڕیاری قەدەغەکردنیان دەدات، کە پیاوی دەسەڵات بن بۆچی هەموو چالاکییەکانیان ڕادەگیرێت؟، ئەم پرسیارە بەس بۆ ئاقڵەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی کۆتایی دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
8 خولەک لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: "شەڕ کۆتایی نەهاتووە"
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەی هێزە میلیشیاییەکانی حوسییەکان کوژرا