ئاڤا نیوز
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، عێراق پلەی سێیەمی وەرگرتووە لەڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر، لەم نێوەندەشدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەری کوردستان پشکی شێری بەرکەوتووە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، لە چوارەمین لووتکەى پۆلیسى جیهانى کە پۆلیسى دوبەى ڕێکیخستبوو، پلەی سێیەمیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر لەنێو 138 وڵات و 205 ڕێکخراوی حکومی و ناحکومی بەدەستهێناوە، ئەویش لە دواى هیندستان و مۆنتینیگرۆ کە پلەى یەکەم و دووەمیان گرتووە.
لێدوانی فەرمی: نەقیب ئەركان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای گوتووە، بەدڵنیاییەوە ئەو پلەیەی عێراق بەدەستی هێناوە، پشكی شێری سەركەوتنەكەی بەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكەوێت.
"بەرێوەبەرایەتییەكەمان جگە لەوەی لە هەرێمی كوردستان سەركەوتنی گەورەی لە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و دەستگیركردنی تاوانباران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان بەدەستهێناوە، بووینەتە هۆی ئەوەی کە لەسەر بنەمای زانیارییەكانی ئێمە چەندین باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق ئاشكرا بكرێن".
"لەگەڵ عێراق چەندین ئوپەراسیۆنی هاوبەشی سەركەوتوومان کردووە و دەیان كەس دەستگیر كراون و دەستیش گیراوە بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر".
- بەپێی داتاکان له ساڵى 2022 تا مانگى چوارى ئەمساڵ، تەنیا لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک شەش هەزار و 700 تۆمەتبار دەستگیر كراون، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و 306 تۆمەتبار بەتۆمەتی كڕین و فرۆشتن و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر گیراون.
- لە هەرێمی کوردستان بەتایبەت كار لەسەر دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان كراوە و زیاتر جەختی لەسەر کراوەتەوە كە هۆكارن بۆ بڵاوبوونەوەی ماددەكە، هەر بۆیە زۆرترین ژمارەیان لێ دەستگیر كراوە، چ بازرگانی ناوخۆیی بن یان نێودەوڵەتی كە ویستبێتیان هەرێمی كوردستان وەك ترانزێتی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان بەکاربهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






