
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە ڕاگرتنی هەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆیی، پارێزگاری بەسرە وەڵامی ڕێنمایی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دەداتەوە و دەڵێت: من فەرمانبەری سوودانی نیم و پابەندنابم.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی هەڵمەتەکەی حکومەتی بەسڕە بۆ لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر زەوی فەرمانبەران، لە ئاستی سیاسیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە و سەرۆکوەزیرانی عێراق، پارێزگاری بەسرەی ڕاسپارد تاوەکو دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو هەڵمەتەکە ڕابگرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاند:
- پارێزگار لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە هەڵدەبژێردرێت و بە فەرمانبەری حکومەتی ناوەندی داناندرێت.
- ئەو ڕێنماییەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیران بە ڕوونی پێچەوانەی مادەی 154 ـی یاسای لابردنی زێدەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت و پێشینەیەکی مەترسیدارە بۆ هاندانی زێدەڕۆیی.
- هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی گرتوومانەتەبەر سەبارەت بەم بابەتە، لەسەر بنەمای بڕیاری دادوەری بووە و بەهیچ شێوەیەک لە جێبەجێکردنی پاشگەز نابینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ڕەتیدەکاتەوە هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردنی بۆ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە دەرکردبێت وەک ئەوەی لەبەشێک لەمیدیا عێراقییەکان بڵاوبووتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





