وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: دوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کێشەی یاساییان نییە
- هەواڵ
- 20 ئایار

ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنامەکان لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و دوو کۆمپانیا ئەمریکییەکە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونكردنەوەكەیدا جەخت لەوە دەكاتەوە، دوو ڕێككەوتنەكەی وەزارەتەكە لەگەڵ دوو كۆمپانیا ئەمریكییەكە هیچ كێشەیەكی یاساییان نییە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 19-5-2025، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا جەخت لە هەموو ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی دەکاتەوە وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە بە ڕوونی ماف و تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستانی دەستنیشانکردووە، لە هەمانکاتدا دووپاتی دەکەینەوە کە ئەو دوو ڕێککەوتننامەیەی وەزارەتەکەمان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردوویەتی، ڕێککەوتننامە و گرێبەستی نوێ نین، بەڵکوو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا هاتووە، "ئەو ڕێككەوتنانە تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون، لە چوارچێوەی ڕێکكارە یاسایی و گرێبەستییەکانی هاتوو لە ڕێکەوتننامەکان و هەردوو کۆمپانیا ئەمەریکییەکەش، چەندین ساڵە پەرە بە وەبەرهێنان دەدەن لە بواری نەوت و گاز و لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتی هەرێمی کوردستانن و وەبەرهێنەری نوێ نین.
بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، ئامانج لەو ڕێککەوتننامە و گرێبەستانەش، پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سرووشتیی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت