مەسرور بارزانی: پرۆژەیەکی سیاسی هەیە کە نایانەوێت هەرێمی کوردستان مومارەسەی مافە دەستوورییەکانی بکات
- هەواڵ
- 20 ئایار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێککەوتننامەکانی نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان و هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەداخەوە هەندێک بە ئاراستەیەکی دیکە لێکدانەوەیان بۆ ڕێککەوتنەکان کردووە، بە تایبەتی لەناو خودی عێراق.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 19-5-2025، دوو گرێبەست لە بواری نەوت و وزە لەنێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریكا بە ئامادەبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە لێکدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێستا کاتی ئەوەیە زیاتر ئاشتی و بوژاندنەوەی ئابووری لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بەکاربهێنین، ئەم کۆمپانیانەی کە دێن هاوکارمانن و لەو ئاستەوە کار دەکەین.
هەر لەبارەی گرێبەستەکانی نێوان کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ی ئەمریکی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، بەداخەوە هەندێک بە ئاراستەیەکی دیکە لێکدانەوەیان بۆ ڕێکەوتنەکان کردووە، بە تایبەتی لەناو خودی عێراق، بەداخەوە کە وانییە، ئەوەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی لەگەڵ مافە دەستوورییەکان دەگونجێت و ئێمەش هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکان دەدەین لە چوارچێوەی دەستوور، لە ئەمریکاش پێشوازی لەو هەوڵانەمان دەکرێت بۆ پێشخستنی کەرتی وزە و بووژانەوەی کەرتی ئابووری لە وڵاتدا کە دەستمان پێکردووە.
سەرۆکوەزیران گوتیشی، ئەم گرێبەستانە دەرفەتە بۆ هەموو ناوچەکە، بۆ هەموو عێراق نەک تەنیا بۆ کوردستان، بەڵام دیارە پرۆژەیەکی سیاسی هەیە کە نایانەوێت هەرێمی کوردستان مومارەسەی دەسەڵاتی مافە دەستوورییەکانی بکات لە پێشخستنی کەرتی وزە لە عێراقدا، بەتایبەتی ئەم گرێبەستانە لەناو خودی هەرێمی کوردستانەدایە نەک لەناوچە دابڕێنراوەکان، ئەمەش دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانە کە بتوانێت ئەم کارانە بکات و ئێمەش بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات