
ئەحمەد فەحل، پارێزگاری نوێی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
ئەحمەد فەحل، بەربژێری جەماهیری وەتەنییە بە زۆرینەی دەنگ بە پارێزگاری نوێی سەڵاحەددین هەڵبژێردرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆبووەوە، 14 بەربژێر خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە کاندید کردبوو دواتر یەکێکیان کشایەوە، بە 13 دەنگیش ئەحمەد فەحل وەک پارێزگار هەڵبژدرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 17-02-2024، سەرۆككۆماری عێراق ڕەتیكردەوە فەرمانی سەرۆكایەتی دەربكات بۆ دەستنیشانكردنی ئەحمەد جبووری وەک پارێزگاری سەڵاحەددین، بەهۆی ئەوەی دۆسیەی تاوانکاری لەسەر بوو.
لێدوانی فەرمی: یاسین محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەددین بە ئاڤا نیوزی گوت: چوارچێوەی هەماهەنگی بەشداریی لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سەڵاحەددین دەکات و دوو لە ئەندامەکانیان دەنگیان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار دا.
بۆچی گرنگە: پارێزگای سەڵاحەددین لە 17 یەکەی کارگێڕی پێکدێت، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەسە، 155 هەزار کورد لەو پارێزگایە هەن، لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا 40 هەزار دەنگدەری کورد مافی دەنگدانیان هەبوو، لە کۆی 15 کورسی ئەنجوومەنی پارێزگا کورد ئێستا خاوەنی یەک کورسییە و کورسییەکەش هی یەکێتییە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیپان شێروانی: دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دوادەخرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پێدانی پۆستی باڵا لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕەتدەکاتەوە






