
وێنەی مانگە دەستکردەکان کە تیایدا پیشانی دەدات ڕووسیا لەسەر سنووری فینلەندا جموجۆڵی سەربازی ئەنجام دەدات
ئاڤا نیوز
بەپێی بڵاوکراوەیەکی فەرمیی هاوپەیمانیی ناتۆ، ڕووسیا لە سەر سنووری فینلەندا جموجوڵی سەربازیی نائاسایی ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، ناکۆکی نێوان ناتۆ و ڕووسیای قووڵتر کردەوە لە کاتێکدا ڕووسیا پاساوی دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینا بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کیێڤ بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دەگەڕێنێتەوە، بە ساڵێک دوای دەستپێکردنی جەنگەکە، ناتۆ بەئەندامبوونی فینلەندای پەسەند کرد، لە ئێستادا جوڵە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سەر سنووری فینلەندا بووەتە هۆی نیگەرانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانی ناتۆ.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی ناتۆ کە تێیدا وێنەی مانگی دەستکردی بڵاوکراوەتەوە، ئەوە دەسەلمێنێت ڕووسیا لەسەر سنووری فینلەندا ئامادەکارییەکی گەورەی سەربازی ئەنجام دەدات، لە وێنەکاندا سەدان خێمەی سەربازی، کۆگای تانک و ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازی، نوێکردنەوەی بنکەی فڕۆکە جەنگیەکان و دروستکردنی بنکەی سەربازیی نوێ بۆ هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەدیدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فینلەندا نوێترین ئەندامی ناتۆیە و دوای ساڵێک لە دەستپێکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە 4 – 4 – 2023، داواکاریی بەئەندامبوونی لە ناتۆ پەسەندکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





