
حوسێن عیسام حەبیب، قوتابی کۆلێژی سەربازیی ناسرییە کە بەهۆی گەرماوە گیانی لەدەستداوە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی عێراق گیانلەدەستدانی قوتابییەکی کۆلێژی سەربازیی ناسرییە و تێکچوونی دۆخی نۆ قوتابی دیکەی لە هەمان کۆلێژ بەهۆی تینی زۆری گەرما و بەرگەرنەگرتنیان لەژێر تیشکی خۆر ڕاگەیاند. لەسەر ڕووداوەکە وەزیری بەرگریی عێراق ڕاگری کۆلێژەکە و فەرماندەی فەوجە تایبەتمەندەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراویەوە کە دۆخی قوتابییەکی کۆلێژی سەربازی لە ناسرییە پیشان دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە کرابوو کە 50 قوتابی لەو کۆلێژە دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ژێر تیشکی بەتینی خۆر بێ ئاو دەمێننەوە، بێهۆش دەبن. هەر بەو هۆیەوە باری تەندروستیی ژمارەیەکیان تێکدەچێت و دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دوای پەیوەندیکردنی قوتابیانی خولی (89) بە کۆلێژی سەربازی لە ناسرییە لە ڕۆژی یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025، لە کاتی پرۆسەی پێشوازیکردن و وردبینیکردنی ناوی قوتابیانی پێشکەشکار و دابەشکردنیان بەسەر یەکەکاندا، نیشانەکانی ماندوویی و هیلاکی لەسەر ژمارەیەک لە قوتابیان دەرکەوت کە ژمارەیان نۆ قوتابی بووە، هۆکارەکەشی بەرکەوتنی تیشکی خۆر بووە کە بووەتە هۆی تووشبوونیان بە وشکبوون و کێشەی تەندروستی.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێت: قوتابیەکان لەلایەن تیمی پزیشکی کۆلێژی سەربازییەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسرییە و دوای وەرگرتنی فریاکەوتنی سەرەتایی لەلایەن ستافی پزیشکی نەخۆشخانەکە، شەش لە قوتابییەکان بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە. دوو قوتابی دیکە باری تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێریدان، بەڵام یەکێک لە قوتابییەکان بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی گیانی لەدەستدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو قوتابییەی گیانیلەدەستداوە، ناوی تەواوی حوسێن عیسام حەبیب-ـە و خەڵکی شاری بەغدایە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: گیانلەدەستدانی ئەو قوتابییە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو، ڕۆژنامەنووس، قودس سامەڕایی لە لاپەڕەی خۆی نووسیویەتی "چۆن دەکرێت قوتابیان بۆ ماوەیەک بێ نان و ئاو لەژێر تیشکی خۆر بهێڵنەوە؟ خواردن و ئاو تەنیا بۆ ئەوانەیە کە ئابوونەی 25 هەزاری دەدەن، ئەوەی نەشیبێت، یان دەمرێت یان دەبێت بۆ نەخۆشخانە بگوازرێتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەسەر ئەو ڕووداوە وەزیری بەرگری بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی ڕاگری کۆلێژی سەربازی ناسرییە و فەرماندەی فەوجە تایبەتمەندەکە لە پۆستەکانیان، بەهۆی کەمتەرخەمییانەوە. هاوکات بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی سەربازی لەبارەی هۆکارەکانی پشت ئەو ڕووداوەی دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






