
خانەنشینێک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەشی یاسایی لە وەزارەتی دارایی عێراق، لە ڕوونکرنەوەیەکدا سەبارەت بە تەواوکردنی تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینی. ئاماژە بۆ ئەوە دەکات 60 ساڵ تەمەن، تەمەنی یاساییە بۆ خانەنشینی بەبێ گوێدان بە ماوەی خزمەت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە حکومییەکان کراوە (ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، هتد.)، ڕوونی دەکاتەوە کە خانەنشینکردن دوای تەواوکردنی دوایەمین ڕۆژی تەمەنی 60 ساڵ جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی سەبارەت بە ماددەی (10/یەکەم)ـە لە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە (9)ـی ساڵی 2014، هەموارکراو بە یاسای ژمارە (26)ـی ساڵی 2019 و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، خانەنشینی دوای تەواوکردنی دوایەمین ڕۆژی تەمەنی 60 ساڵ جێبەجێ دەکرێت، نەک لە یەکەم ڕۆژی تەواوکردنی ئەو تەمەنە.
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەیەکی لەبارەی تەمەنی خانەنشینی و ماوەی خزمەت بڵاوکردووەتەوە، بەگوێرەی خشتەکە ئەگەر کەسێک لە دایکبووی 1-5-1965 بێت ئەوا لە 1-5-2025، واتە کاتێک تەمەنی دەبێتە 60 ساڵ ئینجا خانەنشین دەبێت، بەبێ گوێدان بە ماوەی خزمەتەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی یاسای یەکگرتووی خانەنشینی عێراق ئەگەر کەسێک تەمەنی گەیشتە 60 ساڵ و ماوەی خزمەتەکەی لە 15 ساڵ کەمتر بێت، ئەوا خانەنشین نابێت و تەنیا پاداشتی خزمەت وەردەگرێت.
خشتەی تەمەنی خانەنشینی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





