نەتانیاهۆ دوای کوژرانی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە واشنتن: شۆک بووم
- جیهان
- 22 ئایار

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن بە دەستڕێژی گولـلە کوژران. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیش لەبارەی ڕووداوەکەوە دەڵێت، "شۆک بووم".
وێنە گەورەکە: شەوی چوارشەممە، 21-5-2025، لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن دی سی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران، چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە تەقەکەرەکە دەستگیرکرا. ڕووداوەکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: شۆک بووم بەو هێرشەی واشنتن کە دوو کارمەندی باڵیۆزخانەکەمان تێیدا کوژران. گوتیشی، لە سەرانسەری جیهاندا ئاسایشی باڵیۆزخانەکانمان بەهێزتر دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئیسحاق هرتسوگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕاگەیاند: تیرۆر و ڕق و کینە تێکمانناشکێنێت.
زانیاریی زیاتر: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەر سەبارەت بە هێرشەکە ڕایگەیاند "دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکەن کە بەرپرسیارن لە هێرشەکەی مۆزەخانەی جووەکان لە واشنتن، کە بووە هۆی کوژرانی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل.
پێدراوە راستەکان: لە دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ساڵی 2024ـەوە، هێرشی دژەجوو لە سەرانسەری جیهان ڕووی لە زیادبوون کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
20 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
دژەتیرۆی عێراق شەش داعش دەستگیر دەکات
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ قەدەغەی گەشتی سەر وڵاتان فراوانتر دەکات و سووریاش دەگرێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بڕیاری ترەمپ؛ ئەمریکا گەمارۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ڤەنزوێلا دەدات






