د.ئامانج ڕەحیم: گرێبەستەکانی کوردستان لە واشنتن نابێت گرفت بۆ مووچە دروست بکات
- هەواڵ
- 23 ئایار

د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕەتیدەکاتەوە گرێبەستەکانی ئەم دواییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە کاریگەری هەبێت لەسەر دروستبوونی گرفت بۆ مووچەی مووچەخۆران.
وێنە گەورەکە: بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە واشنتن، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی بۆ پەرەپێدانی دوو کێڵگەی گاز سروشتی واژۆ کرد. گرێبەستەکان بەمجۆرەن: گرێبەستێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی تۆپخانە -کوردەمیر لە گەرمیان لەگەڵ کۆمپانیای وێسترن زاگرۆس واژۆ کرا، کێڵگەکە پێنج ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی و 900 ملیۆن بەرمیل نەوتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 70 ملیار دۆلارە. گرێبەستی دووەم لەگەڵ کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن ئینێرجی بۆ کێڵگەی گازی میران لە بازیان، ئەم کێڵگەیە هەشت ترلیۆن پێ سێجا گازی سروشتی تێدایە بەهای پڕۆژەکە 40 ملیار دۆلارە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دوای واژۆکردنی ئەو دوو گرێبەستە، نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لای بەشێک لە خەڵکی دروستبووە و باس لەوە دەکەن کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر دواکەوتنی مووچە هەبێت لە بەغداوە.
لێدوانی فەرمی: د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر بابەتی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، جەختمان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ئەم بابەتە پێویستە دوور بێت لە هەموو ناکۆکییەکی نێوان هەولێر و بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






