
سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی زۆرینەی ئەندامانی دەستەی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان داوایان لە عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری پێشووی بزووتنەوی گۆڕان كردووە، كە شەماڵ عەبدولوەفا، لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بە زۆرینەی دەنگ بكرێتە ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەكە و دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری ئێستای گۆڕان، ببێتە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن.
وێنە گەورەكە: دوای ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، بزووتنەوەکە بەسەر هەردوو ئاراستەی گردی زەرگەتە و گەڕەكی كوردسات دابەشبووە، ئاڕاستەی گردەكە ڕۆژی 2025-04-05، کۆنفڕانسی گشتیی كرد و کۆمسیۆن بەشداری نەکرد، 21 ڕۆژ دواتر ئاڕاستەی باڵی کوردسات کۆنفڕانسیان كرد و کۆمیسیۆنیش ئامادەبوو، بەڵام ڕێژەی پێویستی ئەندام ئامادەنەبوون، ئێستا هەوڵێك هەیە هەردوو ئاڕاستەكە كۆبكرێنەوە و كێشەكان چارەسەر بكرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە ژووری ڕۆژنامەوانیی بزووتنەوەی گۆڕانی باڵی گردی زەرگەتە، تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، زۆرینەی دەستەی گشتیی، واتە ئەو دوو هەزار كەسەی كە وەك دەستەی دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان ناویان هەیە، گلەییان گەیاندووەتە هەریەك لە؛ عومەر سەید عەلی، عوسمان حاجی مەحموود، ئاوات شێخ جەناب، جەلال جەوهەر و مستەفا سەید قادر، لەسەر گۆڕینی ڕێكخەری گشتیی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان.
چی ڕوویدا: لەم كۆبوونەوەیە بە كۆی دەنگ بڕیار دراوە شەماڵ عەبدولوەفا، لە لیستی سەركردایەتی جێگیر بكرێت تا لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە زۆرینەی دەنگ بكرێتە ڕێكخەری گشتی.
زانیاریی زیاتر: هەر لەو كۆبوونەوەیە پێشنیازی ئەوە كراوە ئەگەر دانا ئەحمەد مەجید، ڕێكخەری گشتیی ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان ڕازی بێت بەوەی شەماڵ عەبدولوەفا ببێتە ڕێكخەری گشتی، ئەوا ئەویش ببێتە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






