
دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نرخی زێڕ و بازاڕی پشکەکانی ئەمریکا کەوتوونەتە ژێر کاریگەری لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە پێناسی گومرگی و باج.
چیرۆکی سەرەکی: لەدوای نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینییەوە نرخی زێڕ کەوتووەتە ژێر کاریگەری لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکان لە یەکێتیی ئەوروپا بە ڕێژەی 50% و زیادکردنی باج لەسەر کۆمپانیای ئەپڵ بە ڕێژەی 25%، ئەگەرهاتوو کۆمپانیای ئەپڵ کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئایفۆن لە دەرەوەی ئەمریکا نەهێنێتەوە نێو ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپاش نەگاتە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ ئەوەی پێشتر یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندبوو ئەگەر دانووستانەکان شکستبهێنن، ئەوا یەکێتییەکە باج بەسەر 95 ملیار دۆلاری هەناردەکردنی ئەمریکادا دەسەپێنیت. بەڵام لە ئێستادا رەتیدەکاتەوە هیچ لێدوانێک سەبارەت بە بڵاوکراوەکانی دۆناڵد ترەمپ بدات بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای ڕاگەیێنراوەکەی دۆناڵد ترەمپ پشکی کۆمپانیای ئەپڵ بە ڕێژەی 4% دابەزینی تۆمارکرد و نرخی زێڕیش تاوەکو سەرووی 3360 دۆلار بەرزبوویەوە. بەڵام دواتر گەڕایەوە ئاستەکانی 3340 دۆلار. لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی مسقالێک زێڕی عەیار 21 بە 673 بۆ 675 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمەش بزانە: لەئیستادا نرخی زێڕ لەچاوەڕوانی ئەنجامەکانی گەڕی پێنجەمی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەلایەک و داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا لەلایەکی دیکە دایە. هەفتەی داهاتووش هەفتەیەکی گرنگ دەبێت لە بازاڕە داراییەکان و پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەردەوامن. گۆڵدمان ساکس پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبێتەوە بۆ ئاستەکانی 3700 دۆلاری ئەمریکی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





