
دیمەنی تەلی گواستنەوەی کارەبا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرای دەکات، 17 هەزار مێگاوات کورتهێنانیان لە بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە، هاوکات هاوینێکی سەخت چاوەڕێی هاووڵاتییان دەکات کە لە ڕۆژێکدا تەنیا 12 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانییان پێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: بە بڕیاری ئەمریکا هاوردەکردنی غاز لە ئێران بۆ عێراق قەدەغە کرا، بەمەش عێراق دووچاری کێشەی کەمی کارەبا دەبێتەوە. بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ چارەسەرێک.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
٠ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێستادا 28 هەزار مێگاواتە، عێراق پێویستی بە زیاتر لە 55 هەزار مێگاوات هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، بەو پێیەش کەلێنێکی گەورە لە نێوان بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە و بەرهەمی پێویستدا هەیە.
٠ چەندین پرۆژەی کارەبا و وزە پارەیان بۆ تەرخانکراوە و ماوەی زیاتر لە ساڵێکە کاریان لەسەر دەکرێت، بەڵام پێویستمان بە دوو ساڵ هەیە بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژانە و خستنە کاریانەوە.
٠ پێدەچێت وەزارەتی کارەبا لە وەرزی هاویندا لە 12 بۆ 14 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کارەبا دابین بکات، ئەمەش بڕی پێویستی هاووڵاتییان پڕ ناکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، پاڵپشتی پڕکردنەوەی کورهێنانی کارەبا دەکەن بە سوودوەرگرتن لە دەستپێشخەرییەکەی بانکی ناوەندی عێراق بۆ پێدانی قەرزی بچووک بە هاووڵاتییان بۆ کڕینی سیستەمی وزەی خۆر تا ئەو کاتەی پڕۆژەکانی وزە لەو دوو ساڵەی داهاتوودا تەواو دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، سێ هەزار و 500 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە بەهۆی کەمکردنی پێدانی غازی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی مانگی ئایاردا. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە گرفتەکە گەورەتر دەبێت لە مانگی داهاتوودا، پێشبینیش دەکات عێراق لە وەرزی هاویندا پێنج هەزار و 300 مێگاوات کەمبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






