وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە فەرمی سەرجەم سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 ئایار

کۆبووەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر.
ئاڤا نیوز
دوای دوو هەفتە لە بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. ئەمڕۆ وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە بەفەرمی بڕیاری هەڵگرتنی سزاکانی سەر دیمەشقی خستە بواری جێبەجێکردنەوە.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی شەممە، 24-5-2025، ئەمریکا بە فەرمی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریای هەڵگرت، ئەمەش وەک "هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پێویستە سووریا بەردەوام بێت لە کارکردن بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و ئارام، هیوادارین هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکان ئایندەی وڵاتەکە بەرەو باشتر ببات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێشوازی لە بڕیارەکە کرد و ڕایگەیاند: قۆناغێكی نوێ بۆ گەلی سووریا بۆ بووژانەوە و ئاوەدانکردووە دەستپێدەکات و پێشوازی لە هەموو ئەوانە دەکات کە دەیانەوێت هاوکاری و وەبەرهێنان لە وڵاتەکەمان بکەن.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزاکانی بەو مەرجە هەڵگرتووە، کە نابێت حکومەتی نوێی سووریا ببێتە پەناگەیەک بۆ ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان و سەلامەتی سەرجەم پێکهاتە ئاینیی و نەتەوەییەکان دابین بکات.
لەلایەکی دیکە: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەڵگرتنی سزاکان کارئاسانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا، وزە، ئاو لە سەرتاسەری سوریا دەکات ".
باکگراوند: لەسەروبەندی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە سعودیەوە بڕیاریدا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت. دواتریش ترەمپ لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبووەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






