
یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە لە بەغدا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕۆژی تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی سێی ناوەندی لە عێراق، زیاتر لە 50 گزیکردن هەبووە، وەزیری پەروەردەش هەڕەشەی "سزای تووند" دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەی وزاری پۆلی سێیەمی ناوەندی بە بەشداریی زیاتر لە 665 هەزار قوتابی لە عێراق دەستیپێکرد. قوتابییان لە زیاتر لە پێنج هەزار و 200 ناوەندی خوێندن تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: بەهۆی هەماهەنگی کاری لیژنەکانی تاقیکردنەوەکان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و کاراکردنی بەرنامەی پەنجەمۆری ئەلیکترۆنی هاوچەرخ بۆ نەهێشتنی گزی و فێڵکردن، لەماوەی دوو ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ناوەندی لە پارێزگاکانی بەغدا و کەرکوک و بەسرە 53 گزیکردن و سێ خۆدزینەوە (ناردنی کەسی دیکە لە شوێنی قوتابییە ڕاستەقینەکە بۆ هۆڵی تاقیکردنەوە) ڕوویان داوە.
زانیاریی زیاتر: ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردە هەڕەشەی زیندانیکردن و تووندترین سزا لە سەرپێچیکاران دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






