فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندی کانی گەنی لە کەسنەزان داوای خزمەتگوزاری دەکەن
- هەواڵ
- 24 ئایار
ئاڤا نیوز
خراپی ڕێگای سەرەکی گوندی کانی گەنی لە کەسنەزان و نەبوونی قوتابخانەی ئامادەیی، بووەتە هۆی نیگەرانی دانیشتووانەکەی و بەرپرسانیش ناوچەکەش بەڵێنی چارەسەریان پێ دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گوندی کانی گەنی لە ناحیەی کەسنەزانی پارێزگای هەولێر، کە 1400 ماڵن، ناڕازین لە خراپی ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان و نەبوونی قوتابخانەی ئامادەیی، دەڵێن هەرچی ئاو و ئاوەڕۆی ماڵانە دێتەوە سەر ڕێگا سەرەکییەکەو مەترسی تەندروستی لەسەر دروست کردوون.
لێدوانی فەرمییەکان:
شوکر محەممەد، موختاری گوندەکە بە ئاڤای وت، لە رۆژی 10ـی 10ـی ساڵی ڕابردوو نووسراومان کرد بۆ ناحیە، دواتر بۆ پارێزگا و لە پارێزگا دەرخستەی بۆ کرا و بڕی خەرجی بۆ دیاریکرا کە 627 ملیۆن دینارە.
سائیب هەرکی، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بە ئاڤای گوت، نووسراوەکە ئێستا ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە تا ڕەزامەندی لەسەر بدرێت، هەر کاتێک ڕەزامەندی لەسەر درا و پارەی بۆ تەرخان کرا جێبەجێ دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دروستکردنی قوتابخانە، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان دەڵێت، ساڵی ڕابردوو داوامان لە پارێزگا کرد بۆ قوتابخانە و دواتر خێرخوازێک چەندین جار هات تا قوتابخانە دروست بکات لە گوندەکە، بەڵام زەوییان پێ نەدا لە نێو گوندەکە بۆیە جێبەجی نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران






