
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای میسان بە دەسترێژی گوللە سەربازێکی هاوڕێی دەکوژێت و سێ ئەندامی دیکەی فەوجەکەیان بریندار دەکات، لە ڕووداوێکی دیکەشدا لە سەڵاحەددین شەش ئەندامی سەر بە حەشدی شەعبی بریندار دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوو ڕووداوی جیادا لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین و میسان، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت و نۆ کەسی دیکەش برینداردەبن، بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکانیش وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی لێکۆڵینەوەی لەبارەیانەوە پێکهێناوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە گوندی تل زەهەبی سنووری پارێزگای سەڵاحەدیین، ژمارەیەک ئەندامی لیوای 41ـی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەهۆی دەستکاریکردنی هەڵەی بۆمبێکی دەستی، شەش ئەندامی هێزەکە برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: لە قەزای نوعمانییەی پارێزگای میسان، ئەندامێکی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، لەناو بارەگای فەوجەکەیان دەستدرێژیی گوللە لە هاوکارەکانیی دەکات، بەهۆیەوە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژرا و سێ ئەندامی دیکەش برینداربوون، ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقیش بڵاویکردووەتەوە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم ڕووداوە پێکهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






