
ناوچەیەکی کشتوکاڵی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆیەکەمجار لەماوەی 70 ساڵی ڕابردوودا، سەرژمێری کشتوکاڵی لە عێراق دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەنگاوێکی هاوشێوەی سەرژمێریی دانیشتووان کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، بڕیارە کۆتایی ساڵی 2026 و بۆیەکەمجار لە 70 ساڵی ڕابردوودا، سەرژمێریی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی لە عێراق بەڕێوەبچێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکاریی دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی سەرژمێریی کشتوکاڵی لە کۆتایی ساڵی 2026، کە هاوکاری دەوڵەت دەبێت لە کۆکردنەوە ئاماری کشتوکاڵی بۆ بەدیهێنانی ئاسایش خۆراک و خۆبژێویی لەسەرجەم بوارەکاندا.
زانیاریی زیاتر: لە سەرژمێرییەکەدا ئامارێکی گشتگیر لەسەر ڕووبەری زەوی کشتوکاڵی، ئاستی بەرهەمهێنان، درەختەکان، دارخورما و سامانی ئاژەڵی بە هەموو جۆرەکانی کۆدەکرێتەوە، ئەوەش سەرەکیترین هەنگاو دەبێت بۆ پلانی گەشەپێدانی کشتوکاڵی لە عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: تەحسین موسەوی، شارەزای کشتوکاڵی بە ئاڤای ڕاگەیاند، عێراق بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و پێویستە ژێرخان و پلانی نوێی کشتووکاڵی دابنرێت، بەتایبەتیش کە جەنگی داهاتوو لەسەر ئاو و ئابووریی دەبێت، لەم بوارەشدا دەبێت بۆچوونی شارەزایان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەهەند وەربگیرێت.
باکگراوەند: کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە عێراق سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان بەڕێوەچوو، بەوتەی شارەزایان و بەرپرسانی حکومەتیش سەرژمێرییەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ پلاندانان و گەشەپێدان لە داهاتوودا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە