
بڕە پارەیەک لە یەكێک لە بانکەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەی خشتەی بودجە ئامادە بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسندکردنی. ئەندامێکی لیژنەی داراییش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بڕی بودجەکە 140 ترلیۆن دینار دەبێت.
لێدوانی فەرمی: موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی کازمی، وەزارەتی دارایی چەند مانگێک لەمەوبەر لایەنی وەبەرهێنانی بودجەی ئامادەکردووە، کە بڕی 25 ترلیۆن دینار بوو، ئێستا پێشبینی دەکرێت لایەنی بەکاربردنی بودجە تەواو بکات، کە بە نزیکەی 115 ترلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.
لە هەمان کاتدا: کازمی ڕوونیکردەوە، "خشتەکانی بودجە بڕی 140 ترلیۆن دینارە، کە بەس دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ ئەو چەند مانگەی لەمساڵدا ماوە، لەوانەش مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، چاودێری کۆمەڵایەتی، لایەنی دیکە، تێچووی دەرهێنانی نەوت و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەبەرهێنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






