
ناوەندی شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی عێراقی ئاشکرای کردووە، 80%ی خەڵکی عێراق بەدەست "شێواندنی بیستن"ەوە دەناڵێنن، ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستیی دەروونی دروستکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فازڵ غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: ژاوەژاو و شێواندنی بیستن لە عێراق مەترسییەکەی کەمتر نییە لە پسیبوونی ئاووهەوا و ژینگە، بەپێی ئامێری پێوەری ژاوەژاوی دەنگ لە بەغدا ئاستی پیسبوونی ژاوەژاوە زیاترە لەو ڕێژەیەی کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دیاریی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاستی پیسبوونی دەنگ یاخود شێواندنی بیستن لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون، دەبێت لە نێوان 45 بۆ 55 دیسیبڵ کە یەکەی پێوەری دەنگە زیاتر نەبێت بەڵام بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە ئاستی ژاوەژاوی دەنگ و بەرکەوتەکانی لە بەغدای پایتەختی عێراق لەنێوان 37.5 بۆ 76 دیسیبڵ دایە.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکارەکانی زیادبوونی پیسبوونی ژاوەژاو دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی بەرزی زیادبوونی دانیشتوان لە عێراق و بڵاوبوونەوەی کارگە و ناوچەی پیشەسازی لەناو شارەکاندا بێ ڕەچاوکردنی پێوەرەکانی ژینگەیی، هاوکات زیادبوونی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان، کە گەیشتووەتە زیاتر لە حەوت ملیۆن ئۆتۆمبێل جگە لە ماتۆڕ و توکتوک لە شەقامەکاندا کە هۆڕن زۆر لێدەرێت و گزۆزی دەنگ بەرز بەکاردەهێنن، هەروەها بڵاوبوونەوەی مۆلیدەی کارەبایی کە بێدەنگکەری تێدا نییە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەرکەوتنی بەردەوام بە ئاستی ژاوەژاوەی زیاتر لە 80 دیسیبڵ لە ڕۆژانەدا لێکەوتەی تەندروستیی مەترسیداری هەیە، بە گوێرەی ناوەندەکە ژاوەژاو و شێواندنی بیستن تەنها نابێتە هۆی لەدەستدانی بیستن و زەنگی دەنگ و هەستیاری زۆر بە دەنگ، بەڵکو دەبێتە هۆی نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، شەکرەی جۆری دووەم، تێکچوونی خەو، فشاری دەروونی، نەخۆشییەکانی دەروونی و تێکچوونی بیرەوەری و کەمی تەرکیز و دواکەوتنی فێربوون لە منداڵیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






