
گواستنەوەی کەلوپەل لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە بارەی قەبارەی ئاڵوگۆری نێوان عێراق و تورکیا ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی کۆمپانیا تورکییەکان لە عێراق نزیکەی 35 ملیار دۆلارە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی سێشەممە 27-5-2025، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق لە ساڵی 2024 دا 18 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لێدوانی فەرمی: ئارمان تۆپجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: وەبەرهێنانی کۆمپانیا تورکییەکان لە عێراق نزیکەی (35) ملیار دۆلارە، ئاماژەی بەوەشکرد بەردەوامی هاوردەکردنی کاڵای تورکی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق سەرکەوتنێکی گەورەیە و کۆمپانیا تورکییەکان ڕۆڵێکی کارایان لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
زانیاریی زیاتر: قەبارەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە ساڵی 2024 بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە، لە هەرێمی کوردستان هەزار و 612 کۆمپانیای تورکی بە شێوەیەکی فەرمی کاردەکەن، ئەمەش نیشانەی پەیوەندییەکی بەهێز و گەشەی بازرگانی نێوان هەردوو لایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






