
دیمەنی مۆلیدەیەک لەگەڵ لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
بەشێکی ئەو گەڕەکانەی هەولێر کە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری، کاتێک کێشەی تەکنیکی بۆ دروست دەبێت، پێویستە مۆلیدەی گەڕەک هەڵبکرێت، بەڵام بەشێکی خاوەنی مۆلیدەکان پابەندی بڕیارەکەی حکومەت سەبارەت بەم بابەتەوە نەبوون.
چیرۆکی سەرەکی: سێ بۆ چوار گەڕەکی هەولێر حاکماوە و دەورووبەری لەخۆدەگرێت، کارەبایان 24 کاتژمێرییە و لەچەند ڕۆژی ڕابردوو کێشەی تەکنیکی بۆ دروست بووە، بەڵام خاوەنی مۆلیدەکە هەڵینەکردووە و گوتویەتی گرێبەست لەگەڵ پڕۆژەی ڕووناکی ناکەم و چەند کاتژمێرێک هاووڵاتیان بێ کارەبا بوونە.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤای گوت، "کێشەی هەڵکردنی مۆلیدەی ئەو گەڕەکانە چارەسەرکراوە، لێرە بەدوا لە ئەگەری هەر کێشەیەکی تەکنیکی، ڕاستەوخۆ کێشەکە چارەسەر دەکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: بەختیار قاسم، بەڕێوبەری گشتیی کارەبای هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "بە وردی چاودێری ئەو گەڕەکانە دەکرێت، کە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری، ناکرێت هیچ گەڕەکێک بێ کارەبا بێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو یەک دوو مانگی دیکە کارەبای تەواوی سەنتەری شاری هەولێر، هەروەها تاوەکو کۆتایی ئەمساڵیش سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک بە تەواوی کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدەگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






