ئای تی ئێمێکی بانکی جیهان (گرافیکی بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا)
ئاڤا نیوز
بانكی جیهان بەهۆی زۆریی ژمارەی بەشداربووانەوە لە پرۆژەی هەژماری من، ناتوانێت هیچ کەسێکی دیکە وەربگرێت. بانکی تی بی ئایش تەنیا لە سەنتەری شارەکان بەشداربوو وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی "هەژماری من" لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر لەو پرۆسەیە ناویان تۆمار کراوە و نزیکەی 200 هەزار مووچەخۆری دیکە هێشتان ناویان تۆمار نەکراوە. کۆتایی ئەم مانگە بۆ مووچەخۆرانی هەولێر و دهۆک دوا وادەیە و بۆ مووچەخۆرانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجەش تا کۆتایی ساڵ دوا وادە دەبێت و پێویستە ناویان لە هەژماری من تۆمار بکەن، ئەگەرنا مووچەکانیان ڕادەگیرێت تا ئەو کاتەی ناویان تۆمار دەکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە پڕۆژەی هەژماری من بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بە هۆی زۆریی بەشداربووانییەوە، بانكی جیهان ناتوانێت مووچەخۆری دیكە بۆ پڕۆژەی هەژماری من وەربگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بانكی تی بی ئایش تەنیا دەتوانێت لەناو شارەكان بەشداربوو وەربگرێت.
- بەرپرسانی بانكەكە دەڵێن، لە توانایاندا نییە ئەی تی ئێم (ئامێرەکانی) ڕاکێشانی پارە لە دەرەوەی شارەكان دابنێن، هەر بۆیە لە دەرەوەی شارەكان هیچ بەشداربووەك وەرناگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا لە فۆرمەكانی ناوشار ناوی بانكی تی بی ئای وەك بژاردە هەیە، بەڵام لە دەرەوەی شارەکان نییە. بانكی جیهانیش لە هیچ فۆرمێك ناوەكەی نامێنێت و هیچ كەسێكی دیكە وەرناگرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نموونەی فۆرمێکی دەستکەوتووە كە مووچەخۆران بۆ بەشداربوون لە هەژماری من پڕی دەكەنەوە. بەپێی فۆرمەکە ئێستا ناوتۆماركردن لەم بانكانە بەردەستە:
ئاڕ تی بانک، بانکی بی بی ئەی سی - بانكی ئیسلامیی عێراق، بانكی بەغداد، بانكی ئێن بی ئای، بانكی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، بانكی تی بی ئایش كە گوتمان تەنیا لە فۆرمی ناوشاردایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 23 خولەک لەمەوپێش
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەپلیکەیشنی فۆڕمی خۆراک لەسەرتاسەری کوردستان کارا دەکرێت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی داڕمانی پردێکەوە لە ڕووسیا زیاتر لە 70 کەس برینداربوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
23 خولەک لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەپلیکەیشنی فۆڕمی خۆراک لەسەرتاسەری کوردستان کارا دەکرێت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی داڕمانی پردێکەوە لە ڕووسیا زیاتر لە 70 کەس برینداربوون
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا فڕۆکەی هەڵگری بۆمبی ئەتۆمی لە پێنتاگۆن دەکڕێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی لوبنان دەگاتە بەغدا